|
تایبه‌ت به سایتی هه‌واڵ بۆ هه‌موان
|
|
|
|
||||
|
ئیمان به‌م هاوینه بۆچه‌کی گیانم گه‌یشته ئاسمان.له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆم، تا ده‌گه‌مه وه‌رزی پاییز. فرمێسك و خه‌م، به‌یه‌که‌وه چرۆ بکه‌ن. ڕێگایه‌کی دو‌ریش ده‌بڕم. دارێك ده‌که‌مه هاوڕێی ڕێگام. تا ده‌گه‌مه لای زستان و فرمێسك و خه‌م چلوره ده‌کات. نا لاشه‌شم با بیبه‌ستێ، ئێسکه‌کانیشم با بشکێ. به فه‌رشێکی ئه‌فسوناوی دیسانه‌وه به‌ره‌و ساماڵ هه‌نگو ده‌نێم. له به‌هاردا چرۆکانی من ده‌وه‌رێن. خامه‌ش زه‌نگی دواڕۆژمان بۆ لێده‌دات. چرا گڕه‌که‌ی سه‌ما ده‌کات خه‌زان وازی لێناهێنێ و فووی لێده‌کات. گژوگیای پاکیزه‌ی ووڵاته‌که‌م له گریانی ئه‌و مووی سه‌رم سپی ده‌کات ئه‌ناناسێك.... به‌ڕومه‌وه پێده‌که‌نێت. چوار چێوه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له به‌رده‌مایه خۆی ده‌کێشێ به به‌رپێماو زڕه‌ی شوشه‌ی وه‌ک زڕه‌ی شه‌ره‌فی ئافره‌ته سۆزانیه‌کانی ووڵات بۆ به‌رائه‌ت.... له به‌ر پێم‌دا خۆی ووردو خاش ده‌کات. نێلیك، وه‌ره بینه هاوڕێ به‌یه‌که‌وه تا لای سۆرفینا، بڕۆین. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا... کایه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین. کاکتوسه‌کان... مۆڕه‌و چاوی بزیان چه‌رپاکه‌مان ده‌له‌رزێنێ. هێواش،هێواش کتێبخانه‌که‌م ده‌ڕوخێنێ. له لێواری ئه‌م ده‌ریایه به هێمنی چیچکه ده‌که‌م ئه‌ڵێن ڕووخسار.... به پێکه‌نینه‌وه جوانه به‌ڵام... ڕووخساری باران به ته‌ماوی و به ماته‌مینی بۆ من.... جوانتر نیشان ده‌دات بارانێکی بێ خه‌وشه بارانێکی برسی ئه‌و بارانه ده‌موچاو ته‌ماویه که له هه‌وری عشق ده‌بارێ بۆ من... ئازادی و ڕۆشنایی و یاکسانی بڵێسه‌دار تر ده‌که‌ن له کۆڵانی ووشه‌ی دیوانی غوربه‌تدا ده‌سوڕێمه‌وه ده‌روێشێکی قژ سپی بۆ خۆشه‌ویستی دایکی ده‌فی ده‌ژه‌ند که دیم.... که‌شکۆڵه‌که‌ی له کۆڵا بوو پریاسکه‌یه‌کی ئینجانه‌یی پڕ له گڵی نیشتمانه‌که‌م گوڵه کنۆڵ، و نێلیك، وسۆرفینا قژی به په‌لکه ده هۆنیه‌وه‌و له ته‌ختی ڕه‌نگه‌کانی ئه‌وانا خه‌ریك بوو تابلۆی دیوانی شعرێكی تری دائه‌ڕشت له به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا کورسیه‌کی سه‌رو گوێلاك شکاوم دانا عه‌مودی بێ کاره‌بای ووڵاته‌که‌م کرده قاچی و هه‌وریشم کرده پاڵپشتی و ئه‌و فه‌رشی ئه‌فسوناویه‌م خسته سه‌ری خۆشم له سه‌ری دانیشتم. سه‌یری گیای سه‌وزی خه‌ونه‌کانی دواڕۆژم ده‌کرد سه‌یری چاوی ماندووی لاوه‌کانی کوردستانم ده‌کرد له‌گه‌ڵ هه‌موویان بووینه هاوڕێ به‌ره‌و مه‌مله‌که‌تی ووشه که‌وتینه ڕێ ووشه‌کان پێشوازیان کرد هه‌ریه‌کێ له‌و ووشانه قۆڵیان به قۆڵمانا کرد‌و داوای داستانێکی ده‌کرد یه‌کێك ده‌یوت با چیرۆك بێت یه‌کێكی که ده‌یووت ووتار ووشه‌یه‌کیش له سوچی ئه‌و سه‌ر هاواری کرد توخوا ووتار ووشه‌یه‌کی ناسك هاته لام و به گوێی مندا چرپاندی به عه‌یارانه شانێکی لێدام و ووتی شعر له‌م دایه‌لۆکی ووشه‌دا بووین که سه‌یرم کرد هیچ هانای نییه بۆمان ئه‌وه‌ی که ته‌نها هانایه‌و پشت و په‌نا ته‌نها ئیمان ئا لێره‌وه خاك و ووڵات، پیر و لاویش گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچکه‌یه به‌رده‌وام بن ئێمه ده‌گه‌ینه هیوای خۆمان ته‌نها ئیمان ماکوان 20.07.2006 |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
گه‌ردن كه‌چم بۆ تۆ
ئه‌م شه‌و له یادت كه‌مێ ویرد ئه‌كه‌م
بۆپاك و بێگه‌ردیت سه‌ر نه‌وی ئه‌كه‌م بۆ گه‌وره‌ی تۆ و شه‌رمه‌نده‌ی خۆم سینه‌ی گڕاویم قوڵپی خه‌م ده‌كه‌م له ناوی پاكت ته‌مه‌نا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ویردانه گه‌ردن كه‌چی كه‌م خۆ من ده‌زانم هه‌ر تۆ هه‌یت و به‌س له تۆ زیاتر شایسته نی یه كه‌س ده‌پاڕێمه‌وه له ده‌رگای تۆ خودا له خودی خۆتا نزام بۆ تۆیه ئه‌ی خودا چونكه ئه‌ی خودا هه‌ر تۆ به‌خشنده‌ی له ناوی جوانتا خۆت هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌ده‌ی ده‌من ببه‌خشه ئه‌ی خودا زۆر شه‌رمه‌زارم ده‌سوم ڕووی شه‌رمه‌نده‌یم له گۆڕی زگارم تاوی فرمێسكم هه‌نسك هه‌ڵدێنێ هه‌ناسه‌م خوێنی ئه‌شك و تاوانی خۆم ده‌بارێنێ له ڕوو ڕه‌شی خۆم فه‌راهه‌م دێنێ من ته‌نها تۆم هه‌ی له تۆش داوامه له ئاستی تۆ دا سه‌ر شه‌رمه‌زاره بۆ گه‌ردن كه‌چی سه‌ر نه‌وی ئه‌كه‌م له تاو ڕیسوایم سه‌رم داده‌خه‌م هه‌روه‌ك سواڵكه‌رێك ده‌ست بالاَده‌كه‌م به‌ڵكو ببه‌خشی به‌م تاوانباره ڕه‌حم و به‌زه‌یی بۆمن فریاڵه دواكه‌وتووم له به‌نده‌یم بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارا به‌لاَم سنگی من قوڵپی خوێناوه ئازار سه‌رزه‌نشت منی پێچاوه منی لوول كردوه وه‌ك ده‌می شاڵێ مۆریانه‌ی تاوان خه‌ریكه كون ده‌كات هه‌ستی ژیاری ناخێ له باره‌گای تۆ داوام ئه‌وه‌یه كه من ببه‌خشی تاوانم پڕ سه‌مه‌ره‌یه شانازیم نی یه به هیچ له‌م دنیا به‌نده‌ی لاوازم سه‌رم ڕسوایه كوڵمی سورم بۆنی خوێنی شه‌رمه‌نده‌ییه لێوم غه‌مباری تاوانی سه‌رتاسه‌رییه كه سه‌یری گۆڕم دێته‌وه به‌رچاو ئازار و خه‌م و دێوانه‌یه حاڵ منی كڵۆڵ ڕسوام له‌م دنیا كه‌چی جار‌و بار هه‌ستم وه‌لایه بێژی خودایه تۆ لێم خۆش ببیت به ئاره‌زووی خۆم دڵخۆشم بكه‌یت بیكه به‌خاتری نه‌وه و نۆ ناوت به‌به‌خشنده‌یی و ڕێز و كه‌ماڵت داوایه‌كی تر تۆ خودا خودایه من تاوانبارم هه‌گبه‌م تاوانه ڕوو ڕه‌شم له ئاستی باره‌گای ته‌عالا تانا به‌لاَم خوایه وولاَتم كه‌چه هه‌میشه ڕووه‌كه‌ی به‌ره و خه‌ڵوه‌ته زوڵمی لێده‌كه‌ن له هه‌ر چوار لاوه داوای ئه‌م جاره‌م له قاپی تۆدا ڕزگاری بكه‌ی وولاَتی ته‌نها وولاَتی جوانی پیاوانی دینه ڕه‌حمێك به‌من و به خاك و خۆڵم منیش ببه‌خشه و ئازادكه ئه‌وم هۆنراوه‌ی : ماکوان |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
بۆ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده كه‌یله دڵه , ماته دڵمخهمه وه‌ك مۆته‌كه خۆی كێشاوه به‌سه‌ر ڕۆحم وا وه‌یلامه بۆ بۆچونێك هه‌ڵده‌له‌رزم هه‌ر له‌به‌ری پێم حه‌سره‌ت و شه‌رم ده‌بارێ تا ته‌وقی سه‌رم چی بڕازێنمه‌وه بۆ ناوی تۆ ئه‌ی سه‌روه‌رم تریفه‌ی مانگ ناگات به تۆ شه‌مع و خۆریش پرشنگ داربێت ناگا به نوری جوانی تۆ دارستانی چڕ و پڕ و سنه‌وبه‌ری تێك ئالاَو سه‌وزو به‌رز... یان جریوه‌ی به‌یانی كازێوه‌ی چۆله‌كه و چه‌هچه‌هه‌ی بولبول... ناگاته هه‌ناسه‌ی بۆنی خۆش و ڕیشی موباره‌كی تۆ ئه‌ی سه‌ركرده‌م ڕابه‌ره‌كه‌م دروود بۆ تۆ چۆن وه‌سفت كه‌م خامه‌م ده‌گری و شه‌رم ده‌كات خۆی بۆ سینه‌م ڕاده‌كێشاێ و له‌سه‌ر په‌ڕاوم ڕاده‌كات په‌ڕاویشم تنۆك تنۆك ئاره‌قی شه‌رم ده‌ڕێژێ و خۆی لول ده‌كات سه‌روه‌ره‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م , پێشه‌نگه‌كه‌م نێراوه‌كه‌ی خودای پاك و بێ گه‌رده‌كه‌م هه‌رگیز نه‌م توانی به‌گه‌ردنی شعرێكم دا ته‌نها ناوت بڕازێنمه‌وه تا ئیقباڵی ڕۆح و شه‌رمه‌نده‌یم له ئاستی تۆ دا بلاوێنمه‌وه دڵم كه‌یله مات و مه‌لول به‌كشمیر دا بتهێنمه خوار ناگا به تۆ به به‌فری سپی سه‌هۆڵ به‌ندان پێوه‌رت كه‌م له كه‌داره له ئاستی تۆ سه‌روه‌ره‌كه‌م , پێشه‌نگه‌كه‌م , پێغه‌مبه‌رم دیسانه‌وه دروود بۆ تۆ هه‌زار دروودو سلاَو بێت بۆ گیانی تۆ كه ناوی تۆ محمد و ئه‌حمه‌د و مه‌حمود بێت سوپاسكراوی له دنیا‌و له قیامه‌ت شه‌رمه بۆ من وه‌سفی بكه‌م به خامه‌ی هه‌ڵدێراو ڕوو زه‌ردی من له ئاستی تۆ باووشه‌م ئاورنگ دراو نه‌شمیل و سازگار و ئاوریشم بێت ناگات به‌نوری ته‌نها ووشه‌ی ناوی تۆ ئه‌ی سه‌روه‌رم , پێشه‌نگه‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م (( موحه‌مه‌ده‌م )) دروودو ستایش بۆ تۆ سلاَو بێ له دیاری تۆ پێغه‌مبه‌رم دڵم كه‌یله مات و مه‌لول ناتوانم بنوسم بۆ جوانی تۆ بۆن خۆشتكه‌م له شعرێكمدا به‌لاَم تۆ شعری منت بۆن خۆش كرد سه‌روه‌ره‌كه‌م پێغه‌مبه‌رم ڕابه‌ره‌كه‌م خۆشه‌ویست تر له هه‌موو كه‌س و كاره‌كه‌م خۆشه‌ویست تر له گیانی خۆم نا له‌وه زیاتر خۆشه‌ویست تر له نیشتمان و خاك و خۆڵه‌كه‌م سه‌روه‌ره‌كه‌م , ڕابه‌ره‌كه‌م , پێغه‌مبه‌رم دروود و سلاَو شایسته‌یه ته‌نها بۆ تۆ ماکوان |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
سڵاو ماڵاوا له‌م ئێواره ده‌م به پێکه‌نینه‌وه له‌م زه‌رده‌ی خۆر ئاوا بۆنه‌وه له ڕه‌شماڵی، په‌چه‌ی چاو مه‌ستی شاره‌وه له تریفه‌ی مانگی تابانه‌وه سڵاو ده‌که‌ن......ده‌ڵێن سڵاو هه‌ناسه‌ی به‌ره‌به‌یان پێده‌که‌نێ له سه‌ر که‌ژان ڕۆژ زه‌رده ده‌گرێ سێبه‌ر خۆی ده‌کێشێته‌وه‌و ژیلا ده‌گرێ به‌یبون شه‌ونم ده‌خلسكێنێ خه‌نده ده‌بارێنێ ئه‌وانیش سڵاو ده‌که‌ن .....ده‌ڵێن سڵاو ئه‌ی لێو ئاڵی چاومه‌ستی برۆ که‌وان ئه‌ی به‌ژن به‌رزی پرچ کاڵی شاری وێران ئه‌ی ئاوازی گیتاری گوێ کانی سه‌مای ژوان ئه‌ی شاره‌که‌م چاویلکه‌ی چاوگه‌ی عشقان سڵاومان بۆ تۆ ......دیسانه‌وه سڵاو له‌م ئێواره پڕ حه‌سره‌ته ژیانم لێ وون ده‌بێ بزه خۆیم لێوون ده‌کات و گریان چاوم بۆ ده‌گێڕێ خه‌م بوخچه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه وشادی له برساندا ده‌مرێ گه‌ڵای دار له‌به‌هاردا هه‌ر به چڕۆی هه‌ڵده‌وه‌رێ ئه‌وان ده‌ڵێن ماڵئاوا.......خۆشه‌وستان ماڵئاوا فرمێسکی دایکم به‌دوامدا ڕاده‌کات ده‌ستی نزای بۆ ئاسمان به‌رز ده‌کات که‌چی ته‌نها ئاسمان هاوڕێی یه‌تیمان ده‌کات زه‌وی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌کات دایه بن‌و بڵێ ماڵئاوا......تا ته‌مه‌نم ده‌گا‌ته ڕۆژ ئاوا سه‌فه‌رمان کرد بۆ پاروه نانێ پایزمان شه‌ق کردبۆ وه‌نه‌وز دانێ گه‌ڵای ژاڵه‌مان کرده بابۆڵه بۆ پاروێ زه‌رده‌مان ڕه‌ش کرد نه‌گیشتینه به‌یانێ ئێوه ده‌ڵێن ماڵئاوا ...... ده‌ی ماڵئاوا كچه‌که‌م زۆر ده‌مێکه قژ ئالوزکاوی فرمێسكی چاوت له‌گه‌ڵ هه‌نسكت بۆته گۆرانی به‌سه تۆش مه‌گری پرچت په‌لکه‌که‌و بیکه سه‌یوانی تا سۆزت نه‌مرێ پیربیت به جوانی ماڵئاوا بکه ......... بۆ دواجار بڵێ ماڵئاوا بابه گیان ده‌سته ماندوه‌کانت ماچ ده‌که‌م له پێڵوی چاوه‌کانتا ئاهه‌کانم نم نم ده‌بارێنم هه‌ستم له سه‌ر سینه‌ی موباره‌کت تێرده‌که‌م لاشه‌م به‌خۆشه‌ویستی تۆ ده‌سپێرم ده‌خوات له‌گه‌ڵ ......ماڵئاوا شاره‌که‌م سه‌رده‌نێم به شه‌قامه‌کانته‌وه پشت ده‌نێم به دیواری مزگه‌وتاکانته‌وه کوچه‌و کۆڵانه‌کانت ماچ ده‌که‌م دێمه‌وه هه‌رچی یادگاریمه له سه‌ر شۆسته کانت دیچێنمه‌وه سڵاوت لێده‌که‌م ......ده‌ڵێم سڵاو ماکوان |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ســـــــــــكاڵا چاوه بگریتا پێڵوه‌كانت دادێ چاوه بگری تافرمێسكه‌كان له گه‌ردنتا تاڤگه ده‌گرێ هه‌نسك هه‌ڵده با سۆما ڕه‌ش بێ با هه‌ناسه‌ت خه‌مت كوژێ چی ده‌كه‌ن به كالاَ و ده‌یكه‌ن به بالاَمدا من بۆ خه‌نده‌یه‌ك توامه‌وه وه‌ك زه‌نگیانه پژامه‌ناخی ئه‌ڤین له هه‌وارێ بۆ نزارێ ڕێگام ده‌گرت له‌كۆتایی گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ره‌تا له زستان گرم له به‌فر دروست كرد له چرایه‌ك بیابانێكم ڕۆشن كرد له ژێ ی تارێ فرمێسكم دروست كرد له‌م هاوێنه وشك وگه‌رمه تراویلكه بوو به ئه‌وین له دوایی سه‌مای شه‌پۆلی ده‌ریا... زه‌وی هه‌پرون هه‌پرون و جوانیه‌كان هه‌موو وه‌رین چاوه بگری.... تاله بات فرمێسك خوێن هه‌ڵڕێژی چاوه بگری.... ڕێگام دووره و جه‌سته‌م ماندوو ئه‌سپی جوانی شه‌كه‌ت بوه‌و نازانم هه‌نگاوم ڕووله كوێ یه به ته‌نها من له‌م بوونه دا وون بووم بۆ ؟ له كۆلاَنه تاریكه‌كانی ئه‌م ژینه سه‌رده‌ردێنم كه سێك نام دوێنێ چی بووه بۆ ؟ خۆ ئه‌و لادی دیناسۆرو زه‌به‌لاح نیم یان زووریه‌تی ئیبلیس و له‌نه‌وه‌ی نمرود یش نیم نازانم بۆ هه‌رگوڵێ ده‌ستی ده‌ده‌مێ بۆ بۆنێ لوتم ده‌گه‌زێ و جوانیه‌كه‌ی له ڕوومدا سیس ده‌بێ خه‌زانم كرد به‌هاوڕێم ڕازی نه‌بوو زستانم كرده خۆشه‌ویستم كه‌چی سه‌رما برده‌ڵه بوو به‌هارم كرده ئه‌وین كه‌چی به‌ره‌لاَ بوو ووتم هاوین من هه‌ژارو تۆش لانه‌ی بێ ده‌ره‌تانانیت باببمه موریدی خانه قات هه‌میشه له‌ته‌هلیله و زیكری تۆ دا ده‌ف ژه‌ن ده‌بم ووتی بڕۆ تۆ له زه‌م هه‌ریر ده‌چی زستان ڕه‌ق بوه‌وه له‌لات تۆ له ڕه‌شه‌با خێرا تریت هه‌رچی گه‌لاَی دار بوو له‌گه‌ڵ خه‌زان هه‌ڵت وه‌راند به‌هه‌ناسه‌ت سه‌وزایی به‌هارت هه‌ڵوشی و هه‌موو گژوگیات وه‌رانده سه‌رخاك تۆ تۆبه‌كاری ده‌ستی من نیت تۆ زۆر گه‌رمی به‌هالاَوت ده‌مسوتێنی بڕۆ ده‌سته خوشكێكی تر بدۆزه‌ره‌وه بێجگه له من و به‌هار و زستان و خه‌زانم چاوه بگری.... ته‌نها وه‌رزێك نه‌یهێشت بینه میوان چاوه بگری.... من چومه‌لای ئه‌بو هول و له ئه‌هرامه‌كان به‌رزتر له من ده‌یڕوانی ووتی كه سه‌یری كه‌شكۆڵه‌كه‌م له كۆڵ گرت و بۆ قه‌برسانی ئه‌سكه‌نده‌ریه ڕێگام ده‌گرت هه‌موو هه‌ڵسا بونه سه‌ر پێ تێڕامابوون ده‌یان ڕوانی كه‌سێ نه‌بوو وه‌لاَمێكم باتێ حه‌په‌سابوون گه‌ڕامه‌وه بۆ لای (ژوپێته‌ر) هه‌موو دا رو پردووی كۆكرده‌وه به‌سه‌رمدا پرژاندی و ووتی بڕۆ من به‌رگه‌ی خه‌مت ناگرم تێك شكاوم ووردوو خاشم له‌وه زیاتر توانا ناگرم كه تۆ سه‌یریت له ده‌رگای ئه‌ویش ده‌ركرام ڕووم كرده به‌رزایی ( تبت ) ڕووه‌و خوار سه‌یرم كرد دیواری چین وه‌ك ڕێزی سلاَوی كۆماری به‌ڕێزه‌وه ڕاوه‌ستا بوو پێم ووت چی یه ؟؟ ووتی هه‌واڵت گه‌یشتوه كه دێیته لام من له ڕێز هیچی ترم پێ ناكرێ ئه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهان كلو كلو فرمێسكم دا باری گه‌ڕامه‌وه بۆ دابڕان له هه‌وارێکی سامناكدا پشووم ده‌دا جنۆكه‌كانی ( به‌رمۆده ) هاتن بۆ لام پێ یان ووتم ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له هزرتا قه‌تیس ماوه نه‌یخه‌یته ڕێ ( به‌رمۆده ) هاواری لێ هه‌ڵساوه تێڕا ماوه و به تۆ ده‌ڵێ كه ئه‌فسانه‌یه‌كی كتێبه و بۆ ئه‌م دنیا به‌جێ ماوه گه‌ڕامه‌وه بۆ بابل ئیل له ده‌روازه‌كه‌یدا وه‌ستام بۆ چه‌ن ساتێك یه‌خه‌م گیرا پێیان ووتم ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌ی تۆ دایه له‌لای ئێمه ئه‌ندێشه‌یه و بێ كالاَیه بڕۆ بۆ باخچه‌ی هه‌ڵواسراو‌ی ئه‌و پاشایه له خه‌می تۆ بابڕوانێ ئێمه‌ش كارمان لای ئه‌و سانایه له بابل ئیل چومه ژوورێ كه‌و تمه ڕێ بۆ ئه‌و باخچه‌یه كه گه یشتمه لای ئه‌و پاشایه له‌سه‌ر تابوت دانرا بوو بۆ ناو خاك ئاماده كرا بوو هه‌ر له ده‌روازه‌ی خوا وه كه‌وتمه ڕێ به ره‌و ماڵی خودا ڕۆشتم ده‌ستم گرت به به‌ردی ڕه‌ش هاوارم كرد ئه‌ی خودایه من گه‌لێكم ته‌نها و بێ كه‌س ناوم كورده خاكم كوردستانی پیرۆزه كه‌س نی یه له فریاد ڕازم بگات ئه‌ی خودایه ته‌نها هه‌رتۆیت به چوارده‌ورمدا هه‌ڵخولام نه‌بوو ده‌ستێك له خاچ درام له ڕۆژهه‌لاَت ده‌ستی ڕاستم له مێخ درا له ڕۆژئاوا ده‌ستی چه‌پم له مێخ درا له باكور سه‌رو ملم هه‌ڵواسرا له باشوریش قاچه‌كانم كۆت و زنجیر كرا جوان سه‌یرم كه‌ن بم بینن من چوار مێخه‌م كێشرا من ب |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دڵی گــــــلاراو فرمێسك له چاومدا قه‌تیس ماوهبیرو هزر و تێڕامانم په‌شۆكاوه دوا ڕۆژ له‌به‌ر ده‌ممدا سه‌ما ده‌كا و ڕاوه‌ستاوه بوون به‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دڵه گلاراوه دوا ڕۆژ ده‌ستی له ملی من داناوه گه‌مارۆی ڕۆحی منی داوه داوا ڕۆژ پرچی ئاڵی شانه كردوه زه‌رده خه‌نه‌ی لێده‌وه‌رێ كه‌چی ئه‌م دڵه شێته‌م ماچی ئه‌وینی لێده‌وێ وه‌ك قه‌زوان و داری به‌هێ چۆن شه‌ماڵێك ده‌یله‌رزێنێ كه‌چی خۆشی وه‌ك په‌لكه زێرینه پێده‌كه‌نێ دوا ڕۆژ ده‌ستی له ملی من داناوه گه‌مارۆی ڕۆحی منی داوه جاروباریش هزرو بیرم ئه‌سپی جوانی خۆی تاو ده‌داو ده‌م فڕێنێ و به‌ره‌و ده‌رگای ڕاستیم ده‌با وا پێم ده‌ڵێ و ده‌م له‌نگێنێ ئه‌وه‌ی وه‌ك دووكه‌ڵ كێشی زۆپای دارێ ده‌یكێشێ به دڵ و ده‌رون و سینه تادوکه‌ڵی تاوانێ ئاگادار به وه‌ك ئارێزێك هه‌ره‌سی تاوانت بۆ دێنێ له بن پێتا له نگێز ده‌كا و ده‌تمرێنێ به كه‌وای پوله‌كه و گوڵه شیلانی ده‌ستی ده‌تخه‌ڵه تێنێ به ده‌ستی خه‌ناوی ده‌تخنكێنێ دوا ڕۆژ سه‌راپای كاتی خۆی ده‌سوتێنێ ڕاسته من باوه‌ڕم به دوا ڕۆژدا ده‌رده‌هێنم له ڕووی جوانی ڕۆژی دوایی ده‌یڕوێنم ئه‌و ڕۆژه یه له ژیانۆ به‌ره‌و مردن ده‌چم له ئارامگای ڕۆژی دوایی ئارام ده‌گرم من ڕێبواری ڕێ گۆڕاوی لێره‌وار بووم به‌لاَم ئێستا كۆچه‌رێكی هه‌گبه به‌تاڵی شارێگام دێم و هه‌نگا و ده‌نێم به‌ره‌و تاوانی ڕاستی ژیان باگه‌لاَی عومرم به‌لا سكه وه هه‌ڵبوه‌رێن تێڕاماوم ده سته و سانم زۆر نامۆیه كه ئاسمانه‌كان لوول ده‌كرێن ماکوان |
|||||
|
|||||
|
|
|
|
|
شیوه‌نێكی ئێواره‌ی ڕه‌ش پاشكۆی دڵم هه‌راسانه نازانم بۆبۆنی هه‌ڵ كڕوزان و هه‌ڵقرچانی دڵم ده‌كه‌م گریانم دێ قورگم پڕ بووه له گریان هه‌ناسه سوارم... وا هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و خنكاندن ده‌چم خۆ من گه‌رچی په‌رده‌ی ژووره‌كه‌شم هه‌ر لاداوه په‌نجه‌ره‌كه‌م كردۆته‌وه به‌ڵكو هه‌وای ئه‌م سه‌هۆڵ به‌ندانه به‌شكم تۆزێ له ئاگرو كڵپه‌ی ئه‌م جه‌سته به‌زیوه‌م دابمركێنێته‌وه وا كلو كلو به‌فریش ئه‌بارێ من هه‌ر تام هه‌یه له پڕ پیره‌زاڵێك هه‌یشومه‌یی خۆی ژووره‌كه‌مدا..... به ده‌نگێكی ناسك ووتی بۆ چه‌ند ساتێك با هاوڕێ بین پیره زاڵ ووتی..... من ناوم گێژه‌ڵوكه‌ی ئه‌م | ||